وەزارەتی بازرگانی لەسەر گرانبوونی نرخی نان روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەڵێت، بەنیازین چەند رێكارێك بگرینەبەر لە پێناو ئەوەی نرخی نان گران نەبێت، چونكە بە گران بوونی نرخی نان بارودۆخەكە تێكدەچێت.

نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: هۆكاری گرانبوونی نرخی ئارد بۆئەوە دەگەڕێتەوە لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی گەنم گرانبووە، حكومەتی هەرێم دەبێت پاڵپشتی خاوەن فڕن و نانەواكان و هاووڵاتیانیش بكات بۆئەوەی هیچ لایەك زەرەر مەند نەبن.

نەوزاد كامیل، وتی: لەو پێناوەدا لە چەند رۆژی داهاتوو كۆمەڵێك رێكار دەگرینەبەر بۆئەوەی نان گران نەبێت، چونكە گرانبوونی نان دەبێتە هۆی تێكچوونی بارودۆخەكە.

وتیشی: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆئەوەی نرخی ئارد لە بازاڕدا كەم بكەینەوە، ئەوەش یەكێك دەبێت لەو رێكارانەی دەمانەوێت بیگرینەبەر بۆ ئەو مەبەستە كۆمپانیاكانی ناوخۆ بەنیازن ئاردی سفر بخەنە بازاڕ بە نرخی كەمتر لەو ئاردەی هاوردە دەكرێت.

روونیشیكردەوە، بەنیازین كۆمەڵێك هەنگاو بگرینەبەر بۆ ئەوەی باج و رسومات لەسەر هێنانی گەنم یان ئارد كەم بكەینەوە تا ئاسانكاری بێت بۆ خاوەن فڕن و نانەواكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا