وەزارەتی بازرگانی هەرێم: نرخی خۆراك جێگیرە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، حكومەتی عێراق ئەمساڵ لە كۆی ١٠ مانگ تەنیا دوو جار بەشە خۆراكی دابەشكردووە و رێكخراوە جیهانییەكان هاوكاری خێزانە كەمدەرامەتەكانیان كردووە.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، “حكومەتی عێراق ئەمساڵ لەكۆی ١٠ مانگ تەنیا دوو جار بەشەخۆراكی دابەشكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی هەرێم بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە خۆراكی بۆ بەشێك لە خێزانەكان دابینكردووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، رێكخراوە جیهانییەكان لە رێگەی وەزارەتی كار وكاروباری كۆمەڵایەتییەوە خۆراكیان بۆ خێزانە كەم دەرامەتەكانی هەرێمی كوردستان ناردوە، هەروەها حكومەتیش هاوكاری كەمدەرامەتەكانی كردووە ئەوەش وایكرد نرخی كەلوپەلی خۆراك تا ئاستێك جێگیربێت.

ئەو وتانەی نەوزاد كامیل دوای ئەوە دێت پێشتر ئاماژە بەوەكرا كە بەهۆی دابەشنەكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیانەوە نرخی خۆراك و خواردەمەنییەكان بەرزبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا