لەهەرێم هەوڵی رێگریكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی شمەك دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی كاریگەرییەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە لەهەوڵدان رێگری لەبەرزبونەوەی نرخی كاڵاو شمەكەكان بكەن تاوەكو هاوڵاتیان زەرەرمەند نەبن.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاند، بەرزبونەوەی نرخی دۆلار كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەكی بازاڕ دەبێت، بەڵام ئەوان لەهەوڵی ئەوەدان رێگری لەو بەرزبوونەوەیە بگرن و جۆرێك لە هاوسەنگی لە نرخەكاندا بەدی بهێنن.

وتیشی، “زەرەرمەندی یەكەم لەو بەرزبونەوەیە هاوڵاتی و چینی هەژارانن، ئێستاش كە هەندێك شتومەك گران بووە، هۆكارەكەی ئەوەیە زۆربەی شتەكانمان لەدەرەوە بۆ دێت، زۆربەی بازرگانەكانیش كاڵاكانیان بە دۆلار كڕیووەو ئەو كاتەی كڕیویانە دۆلار بە 122 هەزار بووە بۆیە ناچارن بەنرخی ئێستای دۆلار بیفرۆشنەوە”.

نەوزاد كامیل ئاماژەی بەوەكرد باشترین چارەسەر ئەوەیە هاوسەنگی لەنرخەكاندا بەدی بهرێنرێت، چونكە ئەمە لەدەسەڵاتی هەرێمدا نییەو عێراق بریاری لەبارەوە داوە، “بۆ رێگریكردن لەبەرزبوونەوەی نرخی خۆراك پلان هەیە بۆ ئەوەی بەشێك لە مادە خۆراكییەكان وەك بەشە خۆراكی مانگانە دابەش بكەین بەسەر هاوڵاتیان بەوەش رێژەیەی باش لە خۆراك دەخرێتە بازاڕەوە”.

بەهۆی بەرزبونەوەی لەناكاوی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بەشێك لەكاڵاو شمەكەكان بەرزبونەوەیان بەخۆیانەوە بینی ئەوەش جۆرێك ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتیان دروستكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا