سەمیر هەورامی: کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەربکەن ئینجا باسی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی دەکەین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، جارێ با کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەربکەن ئینجا باسی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی دەکەین.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران لەبارەی گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، “کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەر بکەن، ئینجا باسی گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی دەکەین”.

ئەوەشی خستەڕوو، داوامان کردووە پرسی مووچە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی نەکرێت، چونکە بۆ دابینکردنی مووچەی سلێمانی 20 بۆ 32 ملیار دینار کورتهێنان هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەبارەی دەرئەنجامەکانی سەردانی شاندی حکومەت بۆلای قوباد تاڵەبانی و داواکاری گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا