لە سلێمانی تەنها 9 هەزار مامۆستا ڤاكسینیان وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لەكۆی 42 هەزار مامۆستای سنوری پارێزگای سلێمانی، تەنها نۆ هەزاریان ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش داوای رونكردنەوە لە حكومەت دەكات تابزانن چی جۆرە سزایەكی ئەوانە بدەن كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەداخەوە مامۆستایان وەك پێوست بەدەم وەرگرتنی ڤاكسینەوە نەچوون.

راشیگەیاند، لەكۆی 42 هەزار مامۆستا تەنها نۆ هەزاریان ڤاكسینیان وەرگرتووە.

دەشڵێت، “دەبێت حكومەتی هەرێم رونكردنەوەمان بداتێ لەبارەی جۆری سزای ئەو مامۆستایانەوە كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، دەبێت بەپێی یاسای بەرزەفتەكردنی فەرمانبەران سزا بدرێن”.

پێشتر حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بۆ رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن.

پێشتر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، ڤاكسین بۆ مامۆستایان دابینكراوە، لە دوای ١-١٢-٢٠٢١ـەوە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەكان دەتوانن دەسەڵاتی یاسایی خۆیان بەرامبەر ئەو مامۆستایانە بەكار بھێنن، كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بۆیە پێویستە سەرجەم مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا