پۆڵەتیك پرێس
وەزیری دەرەوەی ئێران داوا دەكات وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمییەوە نێوەندگیری لەنێوان كێشەكانی وڵاتەكەیی و ئەمریكادا بكەن.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا دەتوانن نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئەمریكادا بكەن تاوەكو هەردولایان بگەڕێننەوە بۆ رێككەتنی ئەتۆمی، بۆ ئەوەش دەكرێت شێواز هەبێت بۆ گەڕانەوەی هەردولا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەكرێت هەماهەنگی لە نێوان هەردولا هەبێت بۆ چۆنییەتی گەڕانەوەیان بۆ رێككەوتنەكە بۆ ئەوەش داوا لە ئەوروپا دەكات بەو نێوەندگیرییە هەستن و رێوشوێنەكانی ئەو گەڕانەوەیە دیاری بكەن.
لەماوەی رابردودا بەرپرسانی هەردو لایەنی ئەمریكی و ئێرانی جەختیان لە گەڕانەوەیان بۆ ناو رێككەوتنەكە كرد، كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لێی كشابویەوە.
لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا جۆ بایدن كاندیدی سەركەوتووی دیموكراتەكان بۆ كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەگەر سەركەوتن بەدەست بهێنێت ئەوا دەگەڕێتەوە بەرنامە ئەتۆمییەكەیان لەگەڵ ئێران.
ساڵی 2015و لەكاتی ئیدارەی ئۆبامادا وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەگەڵ ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە گەیشتنە رێككەوتن، بەڵام دوای بوونی بە سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ ساڵی 2018 تاك لایەنە لەرێككەوتنەكە كشایەوە.