كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری عێراق بۆمبڕێژكراوه‌ و تا ئێستا پۆچه‌ڵنه‌كراوه‌ته‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
له‌دواین رۆژه‌كانی ساڵی 2020 نزیكه‌ی 30 كیلۆ ته‌قه‌مه‌نی لكێندراو به‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆمپانیای سۆمۆ دۆزرایه‌وه‌، تا ئێستاش بۆمبه‌كه‌ پوچه‌ڵنه‌كراوه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی به‌سره‌ توانی بۆمبێكی لكێندراو به‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆمپانیای سۆمۆ بدۆزێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌شتیه‌كه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌، به‌ڵام تیمێكی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراق شكستیانهێنا له‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ لكێندراوه‌ به‌ كه‌شتییه‌ عێراقیه‌كه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی مه‌ترسی دروستكردووه‌ ئه‌وه‌یه‌، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بۆمبه‌وه‌ كه‌ 30 كیلۆ ته‌قه‌مه‌نییه‌، ڕووداوێكی هاوشێوه‌ی به‌نده‌ری لوبنان له‌به‌نده‌ری فاو دروستببێت.

بڕیاره‌ له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا تیمێكی تایبه‌ت به‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی، هه‌وڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا