زیاتر لە 71 هەزار عێراقی لەمساڵدا داوای مافی پەنابەریان كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لوتكە رایگەیاند، لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 71 هەزار هاوڵاتی عێراقی داوای مافی پەنابەریان لە وڵاتانی ئەوروپی كردووە لە ڕێی كۆچیشدا 17 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و حەوت هاوڵاتیش بێسەروشوێن بوون.

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی كۆچبەرانەوە، دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، ئاماری هەشت ساڵی قوربانیانی كۆچی لە عێراق بڵاوكردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەكردووە لە ساڵی 2015 وە تا ئێستا، 313 هاوڵاتی كە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵ بووە لە ڕێگای كۆچدا گیانیان لەدەستداوە.

باهۆز بەرزان، بەڕێوبەری پرۆژەكانی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند: لە ساڵی 2022 دا 17 هاوڵاتی عێراقی لە ڕێگای كۆچدا گیانیان لە دەستداوە، حەوت هاوڵاتی بێ سەروشوێن بوون.

بەرپرسەكەی ڕیكخراوی لوتكە باسی لەوەشكرد، بە هۆی نا سەقامگیری باردۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی، كە ساڵانێكە بەرۆكی ئەم ناوچەی گرتووە، بە سەدان عێراقی لە گرتووخانە و كەمپەكان دەست بەسەرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا