پۆڵەتیك پرێس:
لەجیهاندا خەڵك بەشێوەیەكی بەرچاو، حەز بە خواردنەوەی چا دەكەن، بەپێی ئەو توێژینەوانەش ئەنجام دراوە چا یەكێكە لەو هۆكارانەی دورتدەخاتەوە لە نەخۆشی درێژ خایەن ، هەروەها سیستمی بەرگریش بەهێز دەكات.
دانا هۆنیس پسپۆر لە بواری خۆراك لە سەنتەری پزیشكی ڕۆنالد ڕیگان لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێت: چا یەكێكە لەو خواردنەوانەی ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجە كەمدەكاتەوە.
ئەو پسپۆرە دەشڵێت: ئەو پێكهاتە جیاوازانەی لە چادا هەیە دەبنە هۆی بەهێزبوونی سیستمی بەرگری لەش .
لەكۆنیشدا چا ڕۆڵێكی گەورەی هەبووە وەك دەرمانی سروشتی، لە هەر سەردەمێكدا سوودی زۆر لەبەكارهێنانی بینراوە، كە لە سەدەی ١٧ دا لە لایەن ڕۆژئاواییەكانەوە بانگەشەی بۆ دەكراو وەك دەرمانێك بەكاربهێنرێت، لەبەر ئەوەی سوودێكی باش بە تەندروستی دەگەیەنێت.