دوو خاوەن ماڵ دزی لە كرێچییەكەیان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو هاووڵاتیان دەستگیركردووە كە خانوویان بە كرێ‌ بە هاووڵاتییەك داوە و دزیان لێكردووە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی 03-07-2021 سكاڵایەكیان لەلایەن هاووڵاتییەكەوە پێگەیشت، لەسەر ئەوەی لە كاتژمێر 3:30ی بەرەبەیان دزی لێكراوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێكۆڵینەوەكرد.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەشهاتووە، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوت ئەو ماڵەی دزییەكەی لێكراوە لە خانووێك بووە كە دوو ماڵی تێدابووە یەكێكیان لە خوارەوە ئەوەی دیكە لە سەرەوە، ئەو كەسەی لە خوارەوە بووە خاوەن ماڵەكە بووە، خاوەن ماڵەكەش لە هەمانكاتدا هات سكاڵای كرد لەسەر ئەوەی، كە 23 مسقاڵ زێڕ و بڕێك پارەی لێدزراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دزییەكەیان بە جۆرێك كردووە، كاتێك كرێچییەكەیان لە ماڵ نەبووە، دزییان لە ماڵەكەیان كردووە و دواتر هەرخۆیان چوونەتە پۆلیس و سكاڵایان تۆماركردووە كە دزییان لێ كراوە.

 

روونیشیكردوەتەوە دواتر پۆلیس لێكۆڵینەوەی كردووە و ئاشكرا بووە خۆیان دزییەكەیان كردووە و ئەو سكاڵایەش بۆ شاردنەوەی دزییەكەیان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا