هێرشەكەی سەر غالب محەمەد پەرلەمانتارەكانی تری ترساندووە

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حكومەتی هەرێم بووەتە حكومەتێكی پۆلیسی و دوای هێرشەکەی سەر غالب محەمەد ئێمەش بۆ هەندێك شوێن لەهەرێمی كوردستان پاسەوان لەگەڵ خۆمان دەبەین، نەك بۆ ئەوەی خۆمان لەخەڵك بپارێزین، بۆ ئەوەی خۆمان لە دەسەڵات بپارێزین.

بەهار مەحمود ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئێمە پەروەردەی قوتابخانەی نەوشیروان مستەفاین باوەڕمان وایە خەڵك ئێمەی خۆش دەوێت، بۆیە ئەوە خەڵك نین هێرشمان دەكەنە سەر، بەڵكو ئەوانەن لە كەسانی وەك غالب ترساون، بۆیە هەر پەرلەمانتارێك لە خۆی دڵنیابێت، كە خەڵك خۆشی دەوێت پێویست ناكات بەپاسەوانەوە بچێتە ناو خەڵكەوە، بەڵام بۆئەوەی خۆمان لە دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بپارێزین پێویست دەكات پاسەوانێك یان دوو پاسەوان بۆ هەندێك شوێن لەگەڵمان بن.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە بەحكومەتێكی تەواو پۆلیسی پەرلەمانتار قسە دەكات لێی دەدەن، رۆژنامەنووس قسە دەكات زیندانی دەكەن، بۆیە ئێمە لەدۆخێكی مەترسیداردا دەژین لە هەرێمی كوردستان تا رادەیەكی زۆر ئازادییەكان بەرتەسك كراوەتەوە ئەگەر بەناوی ئەو پێنج ئەندام پەرلەمانەی فراكسیۆنەكەی خۆمان قسە بكەم، كە 16 پاسەوانمان هەیە، مانگانە نەك مووچەی 16 خێزان بگرە مووچەی 30 خێزان دەدەین بە ژمارە بەڵام ئەوە هی ئەوەنیە ئێمە هەموو مانگێك باسی بكەین.

بەهار مەحمود باسی لەوەشكرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی راستیان لەبەر دەست نیە لەسەر ئەو هێرشەی كراوەتە سەر غالب محەمەد.

ئێوارەی 26 ی شوباتی 2021 لەلایەن كەسێكەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆی هێرشكرایە سەر پەرلەمانتاری عێراق غالب محەمەد، تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەكە دەستگیرنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا