كۆمارییەكانی ئەمریكا زۆرینەی ئەنجومەنی نوێنەران مسۆگەر دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمارییەكانی ئەمریكا زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەیان مسۆگەركرد و كۆنگرێسیان دابەشكرد، ئەوەش وادەكات لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا، زەحمەت بۆ بڕیارەكانی ئیدارەی بایدن دروست ببێت.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بە كاتی واشنتن كە دەكاتە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بەكاتی هەولێر، كۆمارییەكان كورسییەكی دیكەیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بردەوە و بوونە خاوەنی 218 كورسیی كە ئەوەش ژمارەی پێویست بوو بۆ ئەوەی پارتێك ببێتە خاوەن زۆرینە لە ئەنجوومەنە 435 كورسییەكە.

ئەوەش بووە هۆی دابەشبوونی كۆنگرێس لەدوای دوو ساڵ كە پێشتر هەریەكە لە ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەست دیموكراتەكانەوەبوون.

هەر پڕۆژەیاسایەك كە لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە پێشنیاز دەكرێت، دەبێت لەلایەن هەریەكە لە ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە كە بەیەكەوە كۆنگرێس پێكدەهێنن، دەنگی لەسەر بدرێت و پەسندبكرێت، ئەوەش وادەكات بۆ ئیدارەی بایدن زەحمەت بێت هەر بڕیارێكی بوێت، وەكو دوو ساڵی پێشتر بە ئاسانی تێی بپەڕێنێت.

تاوەكو ئێستا حەوت كورسی ماوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران یەكلایی بكرێنەوە، هەرچی ئەنجوومەنی پیرانە، لە كۆی 100 كورسی، 99 یان یەكلایی بوونەتەوە؛ دیموكراتەكان 50 كورسییان هەیە و كۆمارییەكان 49 كورسییان هەیە. تەنیا كورسیی ویلایەتی جۆرجیا ماوە كە شتێكی ئەوتۆ لە هاوسەنگییەكە ناگۆڕێت، چونكە دەنگی كامالا هاریسی جێگری سەرۆكی ئەمریكاش بۆ دیموكراتەكان هەژمار دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا