پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، لە تەقینەوەیەکدا لە ناوچەی سەکار لە قەزای رتوبە سەربە پارێزگای ئەنبار، تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەهۆیەوە چەند سەربازێکی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرای کرد، “تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە و ئۆتۆمبێلێکی کردووەتەئامانج کە ژمارەیەک سەربازی سوپای تێدابووە و بەهۆیەوە سێ سەرباز و هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندابووە”.
ئەم ڕووداوە دوای ڕۆژێک دێت لە تەقینەوەکەی بیابانی قەزای راوە لە ئەنبار کە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە سوپای عێراقی کردەئامانج و چەند سەربازێک گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.