بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی حوسییەکان ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی دەنێرێتە ئیمارات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، “ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی و وێرانەر دەنێرێت بۆ یارمەتیدانی ئیمارات لە ڕوبەڕوبوونەوەی حوسییەکانی یەمەن”.

بەپێی ئەو هەواڵەی ئاژانسی فرانس پرێس، “ئەمریکا بڕیاریداوە فڕۆکەی جەنگی وێرانکەر بنێرێتە ئەبوزەبی کە هەڵگری موشەکی ئاراستەکراوە، ئەم هەنگاوەش لەپێناو یارمەتیدانی ئیمارات دەنێت لە ڕوبەڕوبوونەوەی هێرشەکانی ئەم دواییانەی حوسییەکان بۆسەر ئەو وڵاتە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو یاخیبووانی یەمەن لەڕێی موشەکی بالستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە سێ جار هێرشیان کردەسەر ئیمارات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا