ئاسیاسێڵ مژدەیەک ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاسیاسێڵ و ‘QiCard’ و ‘Digital Zone’ هەوڵەکانیان یەکدەخەن بۆ پێشخستنی پارەدانی ئەلیکترۆنیی لە بواری تێلیکۆم لە عێراق.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسیاسێڵ:

گەورە کۆمپانیای تێلیکۆم ئاسیاسێڵ، بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای کی ‘Qi’ ـی بۆ تەکنۆلۆژیای دارایی و پلاتفۆرمی داهێنەرانەی دیجیتاڵ زۆن ‘Digital Zone’ سەرقاڵی بەرپاکردنی شۆڕشێکە لە بواری چارەسەرەکانی تایبەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی کە بەم کارەی چەند بژاردەیەکی سەلامەت و پارێزراو و ئاسان بۆ خەڵکی و کۆمپانیاکان فەراهەمدەکات.

سلێمانی، عێراق|  14 – 5 – 2023 | ئاسیاسێڵ، گەورەترین و دیارترینی کۆمپانیاکانی تێلیکۆم لە عێراق کە بەوە ناسراوە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە هەوڵەکانی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا، لە میانەی ئاهەنگێکدا لە گراند میلینیۆم – شاری جوان لە سلێمانی بەفەرمیی هاوپەیمانی ستراتیژیی خۆی لەگەڵ کۆمپانیای کی ‘Qi’ راگەیاند، کە یەکەمین دابینکاری خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنییە لە عێراق و گەورەترین کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای داراییشە لە وڵاتدا. ئامانج لەم شەراکەتە بێوێنەیە دابینکردنی ئەزمونێکی پارەدانی ئەلیکترۆنیی بێ کێشە و پارێزراوە بۆ کڕیارانی ئاسیاسێڵ کە دەبێتە مایەی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە شێوازی ئەنجامدانی مامەڵەی دیجیتاڵیی لە عێراق.

ماوەیەکی زۆرە ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای کی ‘Qi’ بەردەوام پێشەنگی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی بوون لە عێراق. هەردوو کۆمپانیا وەبەرهێنانی زۆر گەورەیان کردووە لە ژێرخان و خزمەتگوزارییەکاندا لە پێناو پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەشیدەکەن. هەردوو کۆمپانیا توانیان لە ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵییدا لە عێراق وەکو دوو هێزی کاریگەر دەربکەون بە فەزڵی خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاسێڵ لە بواری پەیوەندییەکان و ڕووماڵی ئاست بەرزی ئینتەرنێتەکەی لە سەرتاسەری وڵات لەگەڵ دەستکەوتە بێهاوتاکانی کۆمپانیای کی لە بەهێزکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریی دارایی.

بە هەبوونی ملیۆنان سوودمەند لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و کۆمپانیای کی لە سەرتاسەری عێراق، و لەگەڵ ئەو بازدانە گەورەیەی چارەسەرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنیی بەخۆیەوە بینیوە لە ڕووی قبوڵکردن و بەکارهێنانیەوە لەلایەن خەڵکەوە، ئاسیاسێڵ و کی لە ڕێی ئەم هاوپەیمانێتییە ستراتیژییەوە لە پێشی پێشەوەی ئەم پێشکەوتنە دیجیتاڵییەدان، و بەمەش دەبنە نمونە و سەرقافڵە تا ئەکتەرە بەهێزەکانی تری بواری پەیوەندییەکان و پارەدانی ئەلیکترۆنیی چاویان لێبکەن.

ئەم هاوکارییە هاوبەشە، کە بە فەزڵی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای دیجیتاڵ زۆن بۆ چارەسەری دیجیتاڵیی هاتۆتە ئاراوە، یارمەتی ئاسیاسێڵ دەدات کە بەرهەم و ئۆفەرەکانی بە ئاسانی لە هەردوو پلاتفۆرمی دیجیتاڵیی دیجیتاڵ زۆن و کی؛ واتە لەسەر ئەپلیکەیشنەکانیان نمایش بکات. ئەم هاوکارییە یارمەتی ملیۆنان بەکارهێنەری ئاسیاسێڵ و کی دەدات پرۆسەی کڕینی خزمەتگوزارییەکان و پارەدان زۆر بە ئاسانی ئەنجامبدەن لە ڕێی کارتی کی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە. ئەم پرۆسەی پارەدانە ئەلیکترۆنییە سەلامەت و پارێزراوە کە بەکارهێنانیشی ئاسانە، مژدەی هاتنەکایەی ئەزموونێکی بازاڕکردنی خێرا و ئاسان و بێ کێشە دەدات بە خەڵک کە سەرەنجام خزمەتگوزارییە داراییەکان بەهێزدەکات تا هەمووان لێی سوودمەندبن و بەشدارییەکی گەورە دەکات لە پێشخستنی ئابووریی دیجیتاڵیی لە عێراق و گۆڕانکاری کردن تیایدا.

چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ لە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ خۆشحاڵی خۆی لەم بارەی ئەم شەراکەتەوە دەربڕی و وتی: “ئێمە لە ئاسیاسێڵ هەوڵەکانمان خستوەتە گەڕ بۆ ڕابەرایەتیکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق لە ڕێی پێشکەشکردنی سەردەمیانەترین تەکنۆلۆژیا و خزمەتگوزارییەوە، لە ناویاندا پارەدانی ئەلیکترۆنیی. شەراکەتەکەمان لەگەڵ گروپی کی هەنگاوێکی گەورەیە لەم گەشتەماندا. لەڕێی تێكهەڵکێشکردنی ئۆفەرو خزمەتگوزارییەکانمانەوە لەگەڵ ئەپلیکەیشنی کی ئاسانکاری بۆ کڕیارەکانمان دەکەین کە بەوپەڕی ئاسانی و بێ کێشە پرۆسەی کڕینی ئەلیکترۆنیی ئەنجامبدەن. ئەم هاوکارییە گەواهیدەری پابەندبوونمانە بە برەودان بە بواری تەکنۆلۆژیای دارایی و پارەدانی ئەلیکترۆنیی لە عێراق و هەروەها گەواهیدەری پەرۆشیمانە بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی و ئابووریی لە وڵات.”

لوئەی عوبەیدی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری کۆمێرشاڵ لە گروپی کی لەم بارەیەوە وتی: “پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە داهێنان و خزمەتکردن و ڕەزامەندی کڕیار تەواو هاوشانە لەگەڵ ئەرک و پەیامەکەمان لە گروپی کی. ئەم هاوکارییەمان بازدانێکی گەورەیە بۆ پێشەوە بەرەو ئابوورییەکی دیجیتاڵیی بەهێزی عێراقی. هەر یەک لەم دوو کۆمپانیایە چەندین ساڵیان لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانیان بەسەربردووە، و ئەم هاوکارییە بوارمان بۆ دەڕەخسێنێت بەشێک لەو خزمەتگوزارییانە تێکهەڵکێش بکەین و ئەزمونێکی دیجیتاڵی نوێ پێشکەشی کڕیارە بەشداربووەکانمان بکەین، هەروەها بوارمان بۆ دەڕەخسێنێت پێکەوە کاربکەین بۆ

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا