لەماوەی هەفتەیەکدا بانکی ناوەندی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بانکی ناوەندی، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بڕی یەک ملیار و 109 ملیۆن و 292 هەزار و 145 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، کە قەبارەی خستنەڕووی دۆلار ڕۆژانە 221 ملیۆن و 858 هەزار و 429 دۆلارە.

بەراوارد بە هەفتەی ڕابردوو، خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەڕێژەی %3.35 کەمیکردووە، کە ڕۆژانە 229 ملیۆن و 551 هەزار و 61 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.

هاوکات، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی چوارشەممەدا بوو، کە قەبارەی خستنەڕوو تێیدا گەیشتە 231 ملیۆن و 329 هەزار و 202 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا