ئەمریكا هەنگاو بۆ ڕاگەیاندنی هەرێمێك لەرۆژئاوای كوردستان دەبێت

پۆڵەتیك پرێس: لاڤە واحید
ناوچەیەك لە ڕۆژهەڵاتی رووباری فورات لەسوریا، كە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایەو زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەگرێتەوە، بە پلانی ئەمەریكا و پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی وەك هەرێمێك رادەگەیەنرێت.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەمریكا ماوەیەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆزە عەرەبەكان و نوێنەرانی حیزبە كوردییەكانی سوریا و هێزە مەسیحییەكان، كار بۆ راگەیاندنی هەرێمی جەزیرە لەرۆژهەڵاتی فوڕاتدا دەكات.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، بەرپرسانی ئەمریكا چاویان بەشێخی هۆزە عەرەبەكان كەوتووە، كە لەناوچەكەدا هەن‌و نیشتەجێن، لەم دواییانەشدا نوێنەرانی حیزبە كوردییەكانی سوریا و مەسیحییەكان بەمەبەستی راگەیاندنی هەرێمی جەزیرە لەڕۆژهەڵاتی فوڕات لەگەڵیان ڕێككەوتن، كە هەموو پێكهاتەكانی ناوچەكە تێیدا بەشدار
بن.

سەرچاوەكان ئاشكرایانكردووە، تەواوی پێكهاتەكانی ناوچەكە لەڕۆژهەڵاتی فورات، بەپشتیوانی ئەمەریكا و وڵاتانی عەرەبی وەك سعودییە و میسرو ئیمارات بۆ لەمەودوا هەرێمەكانی خۆیان بەڕێوەدەبەن.

سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە، ئەمریكا بەخێرایی كار بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی كورد لەناو ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد و پارتەكانی یەكێتی نەتەوەیی كورد دەكات بۆ ئەوەی بەشێك بن لە بەڕێوەبردنی ئەو هەرێمە .

ڕوسیا دەچێتە هێڵی ڕۆژهەڵاتی فوراتەوە
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش كردووە، لەبەرانبەر ئەو هەوڵەدا ڕوسیا چووەتە ناو هێڵەكەوە و بانگهێشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی كردووە بۆ ئەوەی سەردانی مۆسكۆ بكەن بەمەبەستی راكێشانی ئەو لایەنە بەلای خۆیاندا.

لەم دواییانەدا، بەرپرسانی روسیا چاویان بە مەزڵوم عەبدی سەرۆكی هێزەكانی سوریای دیموكرات و نوری مەحمود وتەبێژی ڕاگەیاندنی یەكەی كوردی لەفڕۆكەخانەی قامیشلو كەوتووەو بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فەرمی بانگهێشتی مۆسكۆیان كردن.

باس لەوەشكراوە، هەسەدە ناچارە لەگەڵ ڕوسیا بڕوات و بچێتە مۆسكۆ بۆ ئەوەی لەوێ گفتوگۆ لەو بارەوە بكەن، بەڵام هەسەدە پێگەی خۆی دیاریكردووە و بڕیارە ببێتە بەشێك لە پڕۆژەیەكی ئەمریكادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا