پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی خوولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند و دەڵێت، زیاتر لە 103 هەزار خوێندكار بەشداریی هەموو تاقیكردنەوەكانیان كردووە.
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردە، لە هەردوو خولی یەكەم و دووەمی ئەمساڵدا 47 هەزارو 692 خوێندكار لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەرچوون كە رێژەكەیان دەگاتە 45٪ و پۆینت 89.
وەزارەتی پەروەردە تا رۆژی 22ی ئەم مانگەی وەك ماوەی پەڵپدانی لە ئەنجامەكان بۆ خوێندكاران داناوە، كە دەتوانن لە رێگەی ئەو لینكەی دایانناوە خوێندكاران پەڵپ لە ئەنجامەكان بگرن.
دەشڵێت، لە پێش كۆتایی ئەم مانگە داتا و كۆنمرەی هەموو قوتابیان و خوێندكاران پێشكەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكەن.
دەتوانن لەرێگەی ئەم لینكەوە ئەنجامەكان وەربگرنەوە