سەرۆکی ئەفغانستان دەست لەکار دەکێشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەشرەف غەنی، سەرۆکی وڵاتەکە دەست لەکار دەکێشێتەوە.

لایخۆیەوە ئەشرەف غەنی داوای لە هێزە حکومییەکان کرد لەدوای دەست لەکار کێشانەوەکەی سیستم و یاسای کابوڵ رێکبخەن.

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەشرەف غەنی دەست لەکار بکێشێتەوە، ئەوەش لەدوای هاتنە ناوەوەی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ کابوڵی پایتەخت و دیالۆگی پێکهێنانی حکومەتی راگوزەر.

لایخۆیەوە تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی جەختی لەوەکردەوە، ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەت و لەنێویشیاندا راوێژکارانی ئەشرەف غەنی گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی کابوڵ بەمەبەستی جێهێشتنی وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا