پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی لە هەندێک کاتدا بارانی بەلێزمە دەبارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان.
لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممە کەشناسی دەڵێت، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، هەندێکجار باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەی پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.