پادشای سعودیە بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە، بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران دەکات بۆئەوەی سەردانی ڕیاز بکات، بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

محەمەد جەمشیدی، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران لە تویتێکدا دەڵێت:” پادشای سعودیە بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران کردووە، بۆئەوەی سەردانی ڕیاز بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، پێشوازی لە داواکەی پادشای سعودیە دەکات و ئامادەیی تارانیشی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات خستەڕوو.

ئەم بانگهێشتنامەیەی پادشای سعودیە لەکاتێکدایە، کە هەردوو وڵات رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا