ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر پرسی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی ئاسایشی سه‌ر به‌ نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پرسی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆبێتەوە.

لە دوای هێرشە مووشەکییەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە رۆژی شەممە، بەرازیل کە ئێستا سەرکردایەتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، داوای کۆبوونەوەی بەپەلە و لەناکاوی ئەنجوومەنەکەی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرژییەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌مباره‌یه‌وه‌ راگەیه‌ندراوێکی بڵاویکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات، بڕیارە ئه‌مشه‌و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی هێرشەکانی حەماس و ئیسرائیل کۆببێتەوە.

کاتژمێر 6:00ی بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 7ی ئۆکتۆبەر – تشرینی یه‌كه‌می 2023، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی “گەردەلولی ئەقسا” یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به‌ هێزه‌وه‌ وه‌ڵام بداته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا