هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ پڕۆژه‌كانی 200 ملیار دیناری پێویسته‌ به‌ڵام حكومه‌ت 30 ملیاری بۆ داناوه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
جێگری پارێزگای هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەری دەڵێت، پارێزگای هەڵەبجە پێویستی بە 200 ملیار دینار هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆژەكان یان جێبەجێكردنی پرۆژە پێشنیازكراوەكان، تەرخانكردنی بڕی 30 ملیار دینار لەلایەن حكومەتەوە بۆ پرۆژەكانی پارێزگای هەڵەبجە بە هەنگاوێكی گرنگ دادەنێت.

كاوە عەلی كەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەری بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”پێشتر حكومەتی هەرێم داوای پرۆژە وەستاوەكانی پارێزگاكانی كردبوو، ئێمەش بە لیستێك هەموو پرۆژەكانمان ئاراستەكردووە، لە ناویاندا نزیكەی 15 پرۆژە دەستنیشانكراون كە دەست بەكاركردن بكرێتەوە تێیاندا، بڕیاریشە ژمارەیەك پرۆژەی پێشنیازكراو لەسەر هەمان بڕە بودجە بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.

جێگری پارێزگای هەڵەبجە بۆ كاروباری هونەری وتیشی:”لەساڵی 2020 هیچ پرۆژەی نوێمان نەبو و پرۆژە وەستاوەكانیش نەكەوتنەوە كار، بۆیە بە جێبەجێكردنی هەندێك پرۆژەی پێشنیازكراو و دەستپێكردنەوەی ژمارەیەك پرۆژەی تەواونەكراویش، جوڵەیەك لە سنورەكەدا دەست پێدەكاتەوە، دیاریكردنی ئەم بودجەیە گرنگی خۆی هەیە، ئەگەر ساڵانە بەم شێوەیە ژمارەیەك پرۆژە بكرێنەوە بۆئەوەی پرۆژەكان تەواو ببێت”.

كاوه‌ عه‌لی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه‌، “ئێمە نزیكەی 200 ملیارمان پێویستە بۆ تەواوكردنی پرۆژە تەواونەكراوەكان یان جێبەجێكردنی پرۆژەی پێشنیازكراو، ئەو پرۆژانەی لە پارێزگای هەڵەبجە پێویستە دەست پێبكرێنەوە و جەختیان لەسەر دەكەینەوە بودجەكەیان لەسەر نەوتە، بەڵام بڕیار لەسەر دەسپێكردنەوەی ئەو پرۆژانە نەدراوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا