لە عێراق هۆشداری لە بەرزبوونەوەی توشبوون بە كۆرۆنا دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

فەرمانگەی تەندروستی كەرخ لە بەغداد رایگەیاند، ژمارەیەكی پێشبینی نەكراو خەڵك لە بەغداد توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

جاسب حەجامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی كەرخ بە میدیاكانی راگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، بەڕێوبەرایەتییەكەی نزیكەی دوو هەزار و ٢٥٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنای تۆمار كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە رێكارەكانی تایبەت بەخۆپارێزی توندتر بكرێنەوەو هاوڵاتیان پابەندی بڕیارەكان بن.

لەئێستادا بەهۆی خێرایی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جۆری دەلتا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە عێراق بەرز بووەتەوە.

بەرزبوونەوەی رێژەكەش وایكردووە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق بیر لەوە بكاتەوە رێكارەكانی خۆپارێزی زیاترو توندتر بكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا