کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەستابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێکیجۆری بارهەڵگردا.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبار (هـ، م، أ) لەدایکبوونی ساڵی 1993یە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

May be an image of service vehicle and van

May be an image of 1 person

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا