ڕوونكردنەوەیەك لە بۆردی ڕاگەیانی یەكێتیی نیشتمانیی كورستانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆردی ڕاگەیانی یەكێتیی نیشتمانیی كورستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، چەند ڕۆژێكە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن بەشێك لە میدیای ڕەسمی و ناڕەسمی هەندێك لایەن، بەپاساوی دواخستنی دانیشتنەكانی دادگای فیدرالی سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی كراوەتە ئامانج، گوایە یەكێتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسێت و هەوڵی دواخستنی دەدات.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

چەند ڕۆژێكە بەشێوەی پلان بۆ داڕێژراو لەلایەن بەشێك لە میدیای ڕەسمی و ناڕەسمی هەندێك لایەن، بەپاساوی دواخستنی دانیشتنەكانی دادگای فیدرالی سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی كراوەتە ئامانج، گوایە یەكێتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەترسێت و هەوڵی دواخستنی دەدات، لەسەر بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە چەواشەكارییانە، بەوانەی كە خەونەكانیان تەنها لەسەر هەواڵی چەواشە هەڵچنیووە، پێیان رادەگەیەنین كە :

پێشتریش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە تایبەت كەركوك كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوایدەكرد ئەو بڕگە یاساییەی تایبەت بە كەركوك لاببردرێت بۆ ئەوەی هەموو هاوڵاتیەكی رەسەنی شارەكە بەتایبەت دەنگدەرانی كورد مافی بەشداریكردنی هەڵبژاردنەكانی هەبێت، هەمان دەهۆڵیان دەكوتا و گوایە یەكێتی بۆیە داوای هەموواری ئەو بڕگەیە دەكات، ترسی پێشوەختەی لەگەڵ كەمكردنەوەی دەنگەكانی و بەدەستهێنانی كورسی هەیە و نایەوێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرێت، كەچی دواجار هەوڵ و هەواڵە چەواشەكارییەكانتان بوونە بڵقی سەر ئاو و مایەپوچ دەرچوون، بۆیە ئەمجارەش پێتان دەڵێین كاتی زۆری ماوە بۆ بانگەشە و هەر لەئێستاوە خۆتان بەو دەهۆڵ كوتانە و هەواڵە چەواشەكارییانە ماندو مەكەن، چونكە یەكێتی دەمێكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردوەو هاوشێوەی كەركوك و موسڵ و خانەقین و دوزخورماتو، چاوەڕوانی سوپرایز بن.

بۆردی راگەیاندن

19/2/2024

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا