پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و پەلەوەر لە ناو گەڕەک و کۆڵانەکان لابەرن.
قائیمقامیەتی دەربەندیخان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، داوا دەکەین ھەموو ئەو شوێنانەی کە لەلایەن بەشێک لە ھاوڵاتیانەوە بەکارھێنراوە بۆ بەخێوکردنی (پەلەوەر و ئاژەڵ) لەناو زەوی خۆیاندا یاخود بەشێوەیەکی زیادەڕەوی لەناو زەویەکان و باخچەکانی کۆڵان و گەڕەکەکانی ناو شاری دەربەندیخان بۆتە ھۆکاری پیسبونی ژینگە و بێزارکردنی ھاوڵاتیانی ئەو گەڕەکانە، داواکارین لەماوەی هەفتەیکدا ئەو جێگەیانە لاببرێن و پاک بکرێتەوە.
ئەوەشیخستەڕوو، “بەپێچەوانەوە دوای ماوەی دیاری کراو لیژنەی هاوبەشی زیادەڕەوی لە قائیمقامیەتی دەربەندیخان ھەڵدەستێت بە لابردن و پاکردنەوەی شوێنەکان”.
جەختی لەوەش کردەوە، خاوەنی زیادەڕەویەکان غەرامە دەکرێن و رووبەروی ڕێکاری یاسای دەکرێنەوە.