مەسعود بارزانی: زیانمەندی سەرەکی ڕێککەوتننامەی لۆزان گەلی کوردستان بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر ڕێککەوتننامەی لۆزان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە دەقی پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی ڕایگەیاند، “كاریگەری و دەرهاوێشتەكانی رێككەوتنی لۆزان لەسەر چارەنووسی گەلی كوردستان لە هەژمار نایەت و تژییە لە كارەسات و بێبەشبوون و پەراوێزخستن و نكۆڵیكاری. زیانمەندی سەرەكیی ئەو رێككەوتننامەیەش گەلی كوردستان بوو، چونكە رەچاوی مافە بنەڕەتییەكان و ئیرادەی ئەو گەلە نەكرا كە هەزاران ساڵە ریشەی لە خاك و جیۆگرافیای ناوچەكەدا هەیە”.

وتیشی، رێككەوتنی لۆزان لە یاددانی كورددا هەمیشە مانای زوڵم و بێبەشكردن و دەستپێكی سەردەمێكی تاریك دەدات.

باسی لەوەش کرد، لە رێككەوتننامەی (سیڤەر)ـدا كە سێ ساڵ بەر لە رێككەوتننامەی لۆزان لە ئابی 1920 مۆر كرابوو، رێگەی ئەوە هەبوو كورد بتوانێ بە مافی سەربەخۆیی شاد ببێت كە مافێكی رەوا و رەهای هەر نەتەوەیەكە، بەڵام لە رێككەوتننامەی (لۆزان)ـدا ئەو ئومێدەی كورد كوژایەوە و كۆتوبەندی دژواری بۆ دانرا. لەدەرئەنجامدا چارەنووسی گەلی كوردستان بە چارەنووس و یاسا و كڵێشەی ئەو دەوڵەتانە بەسترایەوە كە بەسەریاندا دابەشكرابوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، لێكەوتە و كاریگەرییەكانی رێككەوتننامەی لۆزان، پێشكەوتن و پێكەوەژیان و تەبایی بۆ گەلانی ناوچەكە بەدی نەهێنا و بە تایبەتی بۆ گەلی كوردستان بووە هۆی سەپاندنی واقعێكی ناتەندروست و ناسروشتی. واقعی دروستكراوی دوای لۆزان بارودۆخێكی جیۆسیاسیی زۆر ئاڵۆزی دروست كرد و دەرگەی بۆ ناسەقامگیرییەكی دوورودرێژ لە ناوچەكەدا كردەوە.

ڕاشیگەیاند، كێشانی سنووری تازە و دابەشكردنی كوردستان وایكرد هەر بەشێكی كوردستان تایبەتمەندیی خۆی وەربگرێت. بەداخەوە لە هیچ پارچەیەك دان بە مافە رەواكانی كورد نەنرا و نكۆڵی لە هەبوونی كرا. لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە چەوتەی دەوڵەتانی ناوچەكە، كورد كەوتە بەرگریكردن لە خۆی و ناسنامەی خۆی و ململانێیەكی دوورودرێژ دەستی پێكرد كە هەتا ئێستاش هەر بەردەوامە. لەو ململانێیەدا نە دەوڵەتەكان توانییان گەلی كوردستان لەناو بەرن و نە كوردیش توانی ئەو دەوڵەتانە بڕووخێنێ كە كوردی بەسەردا دابەش بووە.  لەمەدا زەرەرمەندی سەرەكی گەلانی ناوچەكە و ئاشتی و سەقامگیری بوون. هەروەها خوێنێكی زۆر رژا و كات و وزەی زۆریش بەفیڕۆ رۆیشت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا