لەڕێی ئەم خۆراکانەوە پارێزگاری لە جگەرت بکە

پۆڵەتیک پرێس

جگەر یەکێکە لەو ئەندامانەی جەستە کە بەرپرسە لە زۆر ئەرکی گرنگ لەوانەش بەرهەمهێنانی گلوکۆز و لەناوبردنی ژەهر و هەرسکردنی کاربۆهیدرات بۆیە پێویستە زۆر بە باشی بپارێزرێت.

یەکێک لەو خۆراکانەی سود بە جگەر دەگەیەنێت شۆفانە، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی مێدیکاڵ نیوز تودەی، شۆفان دەوڵەمەندە بە بێتا گڵوکان کە یارمەتی سیستمی بەرگری دەدات و رووبەڕووی هەوکردن دەبێتەوە و دژی شەکرە و دژی قەڵەوی دەجەنگێت و جگەر دەپارێزێت.

یەکێکی دیکە لە رێگاکانی پاراستنی جگەر خواردنەوەی چای سەوزە، بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری جیهانیی نەخۆشییەکانی سیستمی هەرسکردن، چای سەوز یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی رێژەی چەوری و نیشانەکانی نەخۆشی چەوری جگەر کەمدەکاتەوە.

یەکێکی دیکە لەو خۆراکانەی جگەر دەپارێزێت ماسییە، بەهۆی ئەوەی ماسی دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمێگا-٣ رێژەی هەوکردن کەم دەکاتەوە و ئاستی ئەنزیمەکانی جگەر رێکدەخات.

هاوکات، هەریەکە لە زەیتی زەیتون و چەرەسات دووانن لەو خۆراکانەی سودێکی زۆر بە جگەر دەگەیەنن و دەیپارێزن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا