پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان ڕایگەیاند: لەو نەوتە سپیەی حكومەتی عێراق ڕەوانەی هەرێمی كوردستانی كردووە، پشكی گەرمیان 72 هەزار لیترە.
یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان رایگەیاند: ئەو نەوتە لەڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە 7 و 8_2_2023 لە گەرمیان بەسەر كەمئەنداماندا دابەش دەكرێت كە بڕەكەی 100 لیترە و بێ بەرانبەرە.
ئاماژەی بەوەدا: نەوتەكە بەسەر 700 خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەش دەكەن لە توێژەكانی نابیستان، نابینایان، كورتەباڵایان و توشبوانی تالاسیما.
ڕونیكردەوە: سبەی لە كەلار دەست بە دابەشكردنی نەوتەكە دەكەن، لە ڕۆژانی دواتر لەقەزای كفری نەوت بەسەر خاوەن پیداویستی تایبەتی قەزاكەدا دابەش دەكرێت.