پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەمێک پێش ئێستا مەراسیمی جامی کەنداو 25 لە عێراق بە بەشداری چەندین بەرپرسی باڵا و جەماوەرێکی بەرفراوان دەستیپێکرد.
لایخۆیەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشوازی لە جەماوەری ئامادەبوو کرد و دەستپێکردنی پاڵەوانێتی جامی کەنداو 25ی لە گۆڕەپانی (جزع النخلة) لە پارێزگای بەسڕە ڕاگەیاند.
بڕیارە کاتژمێر 7:00ی ئەم ئێوارەیە یەکەم یاری پاڵەوانێتییەکە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان بەڕێوەبچێت و دواتریش لە کاتژمێر 9:45 خولەک یاری نێوان هەڵبژاردەکانی یەمەن و سعودیە بەڕێوەبچێت.