ئیسرائیل بۆماوەیەکی کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگرت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە18ی تشرینی یەکەم، سوپای ئیسرائیل بڕیاریدا هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە بۆماوەیەکی کاتی رابگرێت.

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، حکومەت فەرمانی بە هێزەکانی کردووە. هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە بۆماوەیەکی کاتی ڕابگرن.

هاوکات، ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە پەیوەستە بە سەردانەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل.

لەکاتێکدا ئەمڕۆ، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتە تەلئەبیب و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردووە و ڕایگەیاند، “ئیسرائیل هەر شتێکی پێویست بێت بۆی دابین دەکەین”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا