سەرۆكی ئازەربایجان ئاڵای وڵاتەكەی لە ناگۆرنۆ قەرەباخ هەڵكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە دوای زیاتر لە 30 ساڵ لە دەسەڵاتی نیمچە سەربەخۆی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ، رۆژی یەكشەممە 15_10_2023 سەرۆكی ئازەربایجان سەردانی هەرێمەكەی كرد و بۆ یەكەمجار ئاڵای وڵاتەكەی لەو هەرێمە هەڵكرد.

لە دوای رووخانی یەكێتیی سۆڤێتی جاران، ئازەربایجان و ئەرمینیا و 13 وڵاتی دیكە لەو قەوارە سیاسییە گەورەیە جیابوونەوە، هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخی زۆرینە ئەرمەنی كە ئەو كاتە ژمارەیان سەرووی 80 هەزار كەس بوو، نەیانتوانی لە ئازەربایجان جیا ببنەوە و خۆیان بە وڵاتی ئەرمینیا بلكێنن.

لەو ساڵەوە ناكۆكی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دروست بوو و لە شەڕی ساڵی 1994دا ئەرمینیا بە هاوكاری چەكدارە ئەرمەنەكانی قەرەباخ توانی هەموو هەرێمەكە و بەشێك لە ناوچە ئازەرییەكانی دەوروبەری بخاتە ژێر كۆنترۆڵی ئەرمەنەكان كە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی جودا لە ئازەربایجانیان دامەزراند و لە رێگەی رێڕەوی ” لاچین”ەوە پەیوەندی جوگرافی لەگەڵ ئەرمینیا دروست كرد.

لە 19 و 20ی ئەیلوولی 2023، سوپای ئازەربایجان لە هێرشێكی خێرایدا چووە ناو قەرەباخ و هەموو هەرێمەكەی كۆنترۆڵكرد و زۆربەی 120 هەزار دانیشتووانەكەی بەرەو ئەرمینیا كۆچیان كرد.

رۆژی یەكشەممە، 15-10-2023، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان سەردانی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخی كرد، سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێكدا وتی: عەلیێڤ سەردانی شاری خانكیندی، پایتەختی قەرەباخی كرد و ئاڵای وڵاتی هەڵكرد، لە كاتێكدا لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەرمەنیدا ستیپاناكرت ناوی پایتەختەكە بوو و ‘ئارتساخ’یش هەرێمەكە.

بە هەڵكردنی ئاڵای ئازەربایجان، كۆتایی بە یەكێك لە پەڕاوە ئاڵۆزەكانی ناوچەی باشووری قەفقاز دەهێندرێت كە بۆ چەندین ساڵ كێشەی نێوان رووسیا و وڵاتانی رۆژئاوا درووست كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا