پەرلەمان بەدواداچوون بۆ پرسی “قۆپیكردن” دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی كوردستان چاودێری ئەو لیژنەیە دەكات، كە بۆ لێكۆڵینەوە لەبابەتی گزیكردن لەلایەن هەردوو وەزارەتی پەیوەندیدارەوە پێكهێنراوە.

موسلیم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەپەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەك پەرلەمان هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیداراەكان و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بەڕێنمایی داواكاری گشتی لیژنەیان پێكهێناوە بۆ لێكۆڵینەوە لەبابەتی غەشكردنی مامۆستاكەو پەرلەمانیش چاودێرە كاری لیژنەكە و ئەنجامی ئەو لیژنەدەكەن.

موسلیم عەبدوڵڵا راشیگەیاند، ئەو جۆرە قسانە كاریگەری خراپ لە سەر پرۆسەی خوێندن و خوێندكاران دروست دەكات، چونكە جۆرێكە لەپیشاندانی رێگەی خراپ و پێویستە بوەستێنرێن و سنوورێكیان دابنرێت بۆ ئەو جۆرە كارانە، چونكە ساڵانە گزیكردن لەناو خوێندكاران كێشەی گەورەی لەكەرتی پەروەردەدا دروستكردووە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە وەزارەتی رۆشنبیری پێداچوونەوە بەمۆڵەتی كەناڵەكانی راگەیاندندا بكات و سانسۆر لەسەر هەندێك بەرنامە دابنرێت و رێگە بەبڵاوكردنەوەیان نەدرێت، چونكە كۆمەڵگە دەشێوێنن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش رۆژی یەكشەمە 2021/2/28، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كۆبووەوە، دوای گفتوگۆی ورد لەسەر بابەتی لێدوانی ئەو مامۆستایەی، كە باسی لەبابەتی گزیكردن كردبوو لەمیدیایەكی كوردستان، لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا نووسراوی فەرمی ئاراستەی هەرسێ وەزارەتی (پەروەردە، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، رۆشنبیری و لاوان) بكات لەسەر ئەو بابەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا