تەندروستی جیهانی: مرۆڤایەتی لەبەردەم مەترسی راستەقینەدایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هەرچەندە پێشكەوتنی گەورە لە بەدەستهێنانی ڤاكسیندا بەدیهاتووە، بەڵام ئێستا بەهۆی كۆرۆناوە مرۆڤایەتی لەبەردەم مەترسی راستەقینەدایە.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، لە ماوەیەكی پێوانەیدا پێشكەوتنی گەورەیان بەدیهێناوە لەگەشەپێدانی ڤاكسین، بەڵام سەرەرای ئەوەش هێشتا جیهان لە مەترسی راستەقینەدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆربوونی ژمارەی توشبووانی نوێ بە كۆرۆنا دەرخەری ئەوەیە خەڵك وەك پێویست پابەندی رێنماییەكان نابن و ئەوانەی توشدەبن زیاترە لەوانەی خۆیان دەكوتن.

لەئێستاداو بەهۆی خێرایی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جۆری دەلتا دانیشتوانی زۆربەی وڵاتانی جیهان بەشێوەیەكی بەرفراوان توشی كۆرۆنا دەبن.

زۆربوونی ژمارەی توشبووانیش وایكردووە بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا سەرەڕای ئەوەی زۆربەی هاوڵاتیانیان ڤاكسینیان وەرگرتووە، بەڵام بیر لەوەدەكەنەوە هاوشێوەی ساڵی رابردو رێكارەكانی خۆپارێزی توند بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا