پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەگەڵ ئەوەی نرخی مریشک لە بازاڕەکانی سلێمانی دابەزیووە، بەڵام خواست لەسەری کەمە. مریشكفرۆشێکی شاری سلێمانی هۆکارەکەی بۆ دواکەوتنی مووچە و خراپی دۆخی دارایی خەڵک دەگەڕێنێتەوە.
ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام مریشکی زیندوو لە سلێمانی لەنێوان 3 هەزار بۆ 3 هەزار و 250 دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت.
مریشکفرۆشێکی بەربەلەدێکەی بازاڕی گەورەی شاری سلێمانی قسەی بۆ مایکی پۆڵەتیک پرێس کرد و رایگەیاند، “رۆژی پێنجشەممە نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو بە 3 هەزار و 250 دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت و بەراورد بە رۆژانی پێشووتر، نرخی مریشک دابەزیووە”.
ئەو مریشک فرۆشە دەڵێت، بەهۆی خراپی دۆخی دارایی خەڵک و دواکەوتنی مووچە، “خواست لەسەر مریشک کەمیکردووە و سەڕەرای دابەزینی نرخەکەی، هاوڵاتییان وەک جاران مریشک ناکڕن و بازاڕی نییە”.
بە ووتەی ئەو مریشکفرۆشە، دواکەوتنی مووچە کاریگەری کردووەتە سەر هەموو سێکتەرەکانی ژیان و خواستی خەڵکی لەسەر کڕینی مریشک کەمکردووەتەوە، ئەو دەڵێت: بەراورد بە ساڵانی پێشوو، لەگەڵ نزیک بوونەوەی جەژن بازاڕ زۆر باش بوو و هیچ شتێک بەرنەدەکەوت، بەڵام ئەمساڵ بەو شێوەیە نییە و بازاڕ زۆر خراپە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی هەینی (29ـی ئادار) خشتەی مووچەی مانگی شوبات/2 ی راگەیاند و بڕیارە رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.