سەرچاوەیەک بۆ پۆڵەتیک پرێس: پێش جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەشدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، پێش جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەشدەکرێت و لەومەودا مووچە دواناکەوێت.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە پۆڵەتیک پرێسی ووت، “بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم لا براون، ئومێد دەکەین هیچ لایەنێکی سیاسی عێراق و کوردستان چارەسەری کێشەی موچەی هاوڵاتیان بە هەرەشە بۆ سەر پێگەو سەنگی خۆی نەزانێت”.
وتیشی، “هەوڵەکانمان بەردەوامی دەبێت، هێشتا بابەت گەلێک هەن لە نێوان هەرێم و بغداد کە پێویستی بە هەوڵ
و کۆششی هەموو لایەکە بۆ چارەسەربوون”. ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران باس لەوەشدەکات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەش کردنی مووچەی مانگی سێ.
ئەوەشی خستەڕوو، گرنگە شاندەکانی هەرێم لە بەغدا دانەبڕێن و کۆبونەوەی بەردەوامیان هەبێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم کەڵەکە نەبن و زوو بتوانرێت هەماهەنگی دروست بکرێت بۆ چارەسەر کردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا