تەندروستی جیهانی داوایەك ئاڕاستەی وڵاتانی ئەوروپی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە ئەوروپا دەكات هەوڵی زیاتر بۆ بەرەنگاربونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بدەن، چونكە بەوتەی رێكخراوەكە رەوشەكە لەئەوروپا بەرەو مەترسی دەڕوات.

هانز كلوگە بەڕێوبەری لقی ئەوروپای رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت ئەو ڕێوشوێنە سەرەكییانەی كە بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا پێویستن توندتر بكرێنەوە، تاوەكو هۆكار بێت بۆ كەمكردنەوەی گواستنەوەی ڤایرۆسە نوێیەكەو رزگاركردنی خەڵكی.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە وڵاتانی هەوڵی زیاتر بدەن و بەكارهێنانی دەمامك بسەپێندرێت و سنوورێك بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكان دابنرێت، هەروەها پێویستە هاوڵاتیانی خۆیان لە دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دەست شوشتن پابەند بكەن.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا، لە 22 ناوچەی ئەوروپادا كە 53 وڵات دەگرێتەوە بە ڕوسیاشەوە حاڵەتی توشبوونیان بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە.

لەماوەی رابردوداو لەگەڵ سەرەتاكانی دەركەوتنی ڤاكسین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆناوی كۆڤید 19، لە بەریتانیا جۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری هەڵدا كە بەوتەی شارەزایان لە كۆڤید 19 خێراتر بڵاودەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا