پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی تورکیا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیانکردەسەر کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، لە بۆردومانەکەدا ماڵێک لەناوەڕاستی کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی کراوەتەئامانج.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە هاووڵاتییەک بەناوی زەید عەبدوڵـڵا عوبێد لە ماڵەکەدا بەسەختی بریندار بوو، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.