وەزارەتی پەروەردە هۆشداری توند دەدات بەو كەسانەی هەڕەشە لە مامۆستایان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ئەو كەسانە دەدەنە دادگا كە هەڕەشە لەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانە دەكەن، كە بایكۆتیان شكاندووە و ئەگەر دەربكەوێت مامۆستان دوردەخرێنەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەكە چەندین هەژمار، پەیج و گروپ لە سۆشیال میدیا، كەوتوونەتە بێڕێزیكردن و سوكایەتی و هەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی كە دەستیان بە دەوامكردن كردووەتەوە.

دەشڵێت، وەزارەتی پەروەردە بە رەسمی دەزگای ئاسایشی كوردستانی لەو هەڕەشە و بێڕێزیكردنە ئاگاداركردووەتەوە و رایگەیاندووە، كە سكاڵای یاساییان هەیە و دەیانەوێت ڕووبەڕووی دادگایان بكەنەوە و قبوڵ ناكەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوكایەتییان پێبكرێت.

وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشكردووە، پاش ئەوەی دەركەوت هەر یەك لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان هەیە، ئەو پلەیان بە بڕیارێكی رەسمی لێوەردەگرنەوە.

لای خۆیەوە، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ساڵنامەی خوێندن ناگۆڕدرێت و كەم ناكرێتەوە، چونكە كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن، گەورەترین زیان بە خوێندكاران دەگەیەنێت، پرۆسەی وەرگرتنیش لە زانكۆكان زۆر ئەستەم دەكات و گرفت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاش دروستدەكات.

وتیشی، بۆ تاقیكردنەوەی نیشتمانیی نۆی بنەڕەتی و تاقیكردنەوەی وەزاریی 12ی ئامادەیی، هیچ یەكێك لە پرۆگرامەكانی خوێندن كەم ناكرێنەوە و دەستكاری ناكرێن و وەك ساڵی رابردوو دەبێت، بەپێی ساڵنامەكە یەكی تەمموز دواین تاقیكردنەوەی وەزاری ئەنجامدەدرێت، بە هیچ شێوەیەك ناتوانن دەستكاریی كات و رێكەوتی تاقیكردنەوەكان بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی رۆژی هەینی لە راگەیەندراوێكدا داوای لە مامۆستایان كرد درێژە بە ناڕەزایەتییەكان و بایكۆت بدەن، تا ئەو كاتەی پرسی مووچە چارەسەر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا