پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارانی ڕووداوی شەهیدکردنی پۆلیسەکەی شاری سلێمانی دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند کە شەوی رابردوو لە شەقامی پیرەمێردی شاری سلێمانی رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونەوە و کارمەندێکیان شەهید کرد.

رۆژی دووشەممە (22-1-2024)، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارێکی دەستگیرکردن کە لەلایەن بەڕێز دادوەرەوە دەرچوبو، دوو تۆمەتبار ڕوبەڕوی هێزەکانی پۆلیس بونەوەو بووە هۆی شەهیدبونی کارمەندێکی پۆلیس بەناوی (رێپێدراوی٨ ڕزگار ئەحمەد)و برینداربونی ئەفسەرێک و هاوڵاتییەکی مەدەنی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو سەرەنجام توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێن.

شەوی یەکشەممە (21-1-2024)، لەکاتی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی داواکراو، مەفرەزەکەی پۆلیس رووبەڕووی هێرش بوونەوە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی شەهید بوو و ئەفسەرێک و کارمەندێکی پۆلیس و هاوڵاتییەک بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا