زانیاری لەبارەی دەستپێکردن و قەرەبووکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەبارەی دەستپێکردن بە پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی و قەرەبووکردنەوەی ئەو ماوەیەی کە فەوتاوە پۆڵەتیک پرێس زانیاری دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە22ی شوبات، ڕێبوار ئیبراهیم، بەرێوەبەری قوتابخانەی مەم و زین لەشاری سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند،” پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە تاڕادەیەک دواکەوت، لە بەرواری 9/1/2024ەوە بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان درا و ئێستا لە ئامادەکاریداین بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، کە لەڕۆژی 6/3/2024 دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، “کات کەم بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هەستا بە کەمکردنەوەی بەشێک لە بابەتەکان توانرا دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و پڕۆگرامەکانی خوێندن بەشێوەیەکی باش ڕۆشتووە و خۆمان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەدەکەین”.

لەبارەی کاریگەرییەکانی بایکۆتی مامۆستان لەسەر پرۆسەی خوێندن ڕوونیکردەوە،” داواکاری مامۆستایان داواکاری هەمووان بووە، بەڵام دۆخی پەروەردە بەرەو داڕوخان و فەوتانی ساڵێک دەڕۆیشت، بۆیە بە سوپاسەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە، کە توانیان هەندێک لە داواکاری مامۆستایان وەک گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ و پلە بەرزکردنەوە جێبەجێبکەن و هۆکارێک بوو بۆ دەستپێکردنەوە، چونکە دواکەوتنی هەر ڕۆژێک خوێندن زەرەرە بۆ خوێندکاران”.

سەبارەت بەو پەروەردانەی لەچەند ڕۆژی رابردوودا دەستیان بە خوێندن کرد جەختیکردەوە،” بیستمان کە دوێنێ و پێرێ هەندێک پەروەردە بایکۆتیان شکاندووە، پێموانییە بتوانن لەماوەی ئەم چەند ڕۆژە کەمەی کە ماوە بۆ تاقیکردنەوەکان بتوانن کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا