نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و بانکی ناوەندیش هیچ بژاردەیەکی تری لەبەردەست نیە بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار.

ئەمڕۆ رێککەوتی 9ـی ئابی 2023، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێم بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوویەوە. بەجۆرێک، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 600 دینار لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەکرا.

بە بەراورد بە نرخی دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە دینار، نزیکەی هەزار دینار زیادی کردووە.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی کۆمەڵێک رێکار بگرێتە بەر بۆ کۆنتڕۆڵکردن و بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دینار، دوێنێش لە چوارچێوەی هەوڵەکان، بانکی ناوەندی بڕی 208 ملیۆن دۆلاری بە نرخی بنەڕەتی 1035 دینار خستە بازاڕەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا