ئەمڕۆ ژمارەیەک لە عومرەکاران دەگەڕێنەوە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 170 عومرەکاری دهۆک و 80ی هەولێر دەگەڕێنەوە و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم عومرەکارانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، لە مانگی ڕەمەزاندا لەهەر چوار پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، 12 هەزار کەس گەشتیان بۆ سعودیە کردووە بەمەبەستی عومرە.

وتیشی، “لەمساڵدا هەزار و 500 عومرەکار لە مەککە لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە ڕۆشتوون و 580 کەسی دیکەش لەڕێگەی هێڵی فڕۆکەوانی فلای بەغداوە ڕۆشتوون و لە سعودیە ماونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشێک لە عومرەکاران دەڵێن گیرمان خواردووە و نامانگەڕێننەوە، بەڵام ئێمە پێش جەژن پێمانوتوون هەر کەسێک دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی ئاگادارمان بکاتەوە، چونکە دوای جەژن پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر فڕۆکەکان دروستدەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا