کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەسەر پڕۆسەی دەنگدان 454 سکاڵامان بەدەست گەیشتووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەسەر پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، 454 سکاڵایان بەدەست گەیشتووە.

عەلی فەیسەڵ، سکرتێری گشتی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند،” تا ڕۆژی 25ی ئەم مانگە، بەکۆی گشتی 454 سکاڵایان لەبارەی پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێگەیشتووە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو ژمارەیە 188 سکاڵایان لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی و 155 سکاڵاش لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا بووە، هەروەها ژمارەی سکاڵاکانی ناوەندی وردبینیش 111 سکاڵایە.

ڕوونیکردەوە، لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانی کۆمسیۆنەوە سکاڵاکان پۆلێن دەکرێن و بەپێی توندییان بەپێی ڕەنگەکانی زەرد، سەوز و سوور جیادەکرێنەوە و بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا