ئەو هاوڵاتییە باکوورییەی لە سلێمانی تەقەی لێکرا گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی لە شاری سلێمانی تەقە لە هاوڵاتییەکی باکووری کوردستان کرا کە وەک پەنابەری سیاسی لە سلێمانی دەژیا، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو هاوڵاتییە ناوی حسێن ئاراسان بوو، پەنابەری سیاسی بوو لە شاری سلێمانی دادەنیشت و خۆی خەڵکی باکوور بوو.

دوێنێ چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەیان بەوەکرد، زیاد لە دوو گولـلە بەر حسێن ئاراسان کەوتووە.

لایخۆیەوە ئاژانسی فورات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە ڕایگەیاند، “هێرشی سەر ئەو هاوڵاتییە لەلایەن “میتی” تورکیاوە بووە و ئەمە یەکەم هەوڵی تیرۆری سیاسیی نییە لە سلێمانی، بەڵکو لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەمە شەشەم هەوڵی تیرۆرکردنە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا