عەلی حەمەساڵح بۆ شاسوار عەبدولواحید: بەدەیان بەڵگەی حاشاهەڵنەگر دەیسەلمێنم چۆن شەریکی دەسەڵاتە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمەساڵح ئەندام پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 6:10 خولەک لە کۆنگرەیەکدا وەڵامی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ دەداتەوە و دەشڵێت، “بەدەیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگر دەیسەلمێنم چۆن شەریک و هاوبەشی دەسەڵاتە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا عەلی حەمەساڵح لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، “کاتژمێر 6:10 خولەک کۆتایی سیاسیەکی ساختە، دەیان بەڵگە چۆن دەسەڵات سامانی ئەم وڵاتەی برد، بەناوی شۆڕش و نیشتیمانپەروری و خەباتەوە هەموو شتی برد، ویستی لەڕێگای بازرگانێکی دروستکراوە دەنگی ناڕازیش بدزێت، شەراکەت، یاساشکێنی، ساختەکاری، ڕێککەوتنی ژێربەژێر”.

وتیشی، “من جنێو نادەم بێڕێزی ناکەم، بەدەیان بەڵگەی حاشا هەڵنەگر دەیسلمێنم چۆن شەریک و هاوبەشی دەسەڵاتە، بەبێ لایەنگیری حیزبی سەیری بەڵگەکان بکەن، بزانن چۆن کرا بە خاوەن سەدان ملیار، چۆن یاسا شکێنی بۆ کرا، چۆن سەرمایەی میللەتی خرایە بەردەم”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەبەر ئەم دۆسیانەی لای منە سێ ساڵە لە میدیا و پەیجەکانیەوە دەیەوێت بمشکێنێت و کۆڵی ليبدەم”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا