سەرۆك كۆمار جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ وەفدێكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

لە دیدارەكەدا كە لە كۆشكی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكان دا و یەكخستنی هەوڵەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەكان دووپاتكردەوە.

هەروەها سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی بەردەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی ڕاستەقینە و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەسەر بنەمای دەستوور و قانون و بەرژەوەندی وڵات.

وتیشی، عێراقییەكان چاوەڕێی دەستكەوتی گرنگن بەتایبەت پەسەندكردنی بودجە و یاسای نەوت و غاز بەو پێیەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە ژیان و گوزەرانی خەڵكەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا