پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە نرخەکانی نەوت تاڕادەیەک بە جێگیری ماونەتەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت کەمتر لە 95 دۆلارە.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 94 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 87 دۆلار و 67 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس لەپێناو پارێزگاریکردن لە نرخەکانی نەوت بڕیاریدا لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمبهێنێت.