پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
25 ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنن لەگەڵ هاتنی 200 ملیار دینار لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێک نەماوە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران بەلێبڕینەوە دابەشبكات.
شەمۆڵ ئاشتی، یەكێك لەو پەرلەمانتارنە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەك ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان جەخت لەسەر پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقیی بە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021 دەكەینەوە كە لە ماددەی 11ی یاساكەدا بەڕوونی ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی تێدا جێگیركراوە.
وتیشی، داوا دەكەین كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەبەر ئەوەی بەپێی ئەو زانیارانەی هەمانە ئەو پارەیە بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و نابێت بۆ هیچ بوارێكی دیكە سەرفبكرێت.
شەمۆڵ ئاشتی، ئاماژەی بەوەشكرد،ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە
دەقی راگەیاندراوی (25) پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر هاتنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان
سەرئەنجامی رێكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراقیی، وەكو قۆناغی سەرەتا، بڕی (200) ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەیشەوە، ئێمەی پەرلەمانتاران هەڵوێستمان بەمجۆرە رادەگەیەنین:
1- ئەم سەرەتایە دەنرخێنین و بەپێی ئەو زانیارییانەیشی كە لە بڕیارەكەدا هاتوە، ئەم بڕە پارەیە بۆ “موچە”ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت سەرفكردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكەبێت.
2- جەختدەكەین لەسەر پێویستیی پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقیی بە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021، كە ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان-ی تێدا جێگیركراوە.
3- كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەكچۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- رۆژان حەمەرەش.
3- عەلی حەمەساڵح.
4- هەورامان گەچێنەیی.
5- سەرچنار ئەحمەد.
6- محێدین حەسەن یوسف.
7- كاروان گەزنەیی.
8- شیرین ئەمین.
9- شادی نەوزاد.
10- شێركۆ جەودەت.
11- دیاری ئەنوەر.
12- لوقمان وەردی.
13- سەلمە فاتیح.
14- هەلز ئەحمەد محەمەد.
15- دابان محەمەد.
16- سیروان بابان.
17- ئاشنا عەبدوڵلا.
18- ئیسماعیل تەها سگیری.
19- شایان عەسكەری.
20- فەرید یعقوب ئیلیا.
21- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
22- جەلال محەمەد.
23- هەژان حەسەن كوێستانی.
24- رزگار محەمەد.
25- شەمۆل ئاشتی سابیر.